٢٦ ی ئاب رۆژی یەکسانیی ژنان
8/26/2026 11:32:00 AM
چیمەن محەمەد رەشید
هەرچەند چەند دێڕێکی
کورتە بەڵام لەم مێژووەدا چیکرا ؟!
خەبات و قوربانیەکان
هەمویان شکۆی مرۆڤ و کاردانەوەیەتی بەرامبەر بەو زۆرداری و نادادادی و .. .هتد
، لەدەوروبەری هەیە خەباتکردن ئەگەر تاکێکیش بیکات و بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆی بێت جێگای رێزو مافی بەدەنگەوەهاتنیەتی .
هەندێک خەبات و
قوربانی و هەوڵدان بۆ چین و توێژێکە بۆ شوێن یان تەنانەت کاتێکی دیاریکراوە بێگومان هەمووی بەنرخ و مایەی ڕێز و ستایشە و کاریگەری هەیە .
هەندێک خەبات و داواکاری بۆ سەرتاسەری مرۆڤایەتی یان چین و توێژێکە لەسەر
زەوی و پێویستە هەموو سەرزەوی پێی ئاشنا بن و لە هەنگاوو کۆڵنەدانەکان ئاگادار بن
و وەک مێژویەک کە کاریگەری گەورەی هەبوە کاردانەوەی بەرامبەر هەبێت .
٢٦ی
ئاب ( ئۆگوست ) ڕۆژێکی
پڕ خەباتی ژنانە و لەهەمان کاتدا ڕۆژێکی بەبەرهەمە بۆ یەکسانی ژنان و لەبەر ئەوە ئەم رۆژە بە ڕۆژی
یەکسانیی ژنان ناونرا ( Women's Equality
Day ) .
لەساڵی
١٩١٩ ئەمەریکا بڕیاری هەمواری نۆزدەی دا لەدەستوردا بەڵام لە ٢٦ی ئۆگۆستی ١٩٢٠ بەفەرمی ڕاگەیەنرا و
دەقی هەموارەکە راگەیەنرا :
هەمواری نۆزدەی
دەستوری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا : رێگری دەکات لە بێبەشکردنی مافی دەنگدان لەسەر بنەمای ڕەگەز ، پێشتر زۆر هەوڵ هەبوو بۆ پەسەندکردنی هەمواری دەستور
تا ژنان مافی دەنگدانیان هەبێت لەساڵی
١٨٧٨ ەوە هەموار پێشکەش بەکۆنگرێس کراوە بۆ
نمونەهەمواری سۆزان ب ئەنتۆنی بەناوی ژنە
چالاکوانی بواری ژنان و چالاکی کۆمەڵایەتییەوە ناونراوە کە داواکاری لەڕێگەی سیناتۆرەوە
پێشکەش کردوە بۆ مافی دەنگدانی ژنان بەڵام
پشتیوانی سیاسی نەبوەو رەتکراوەتەوە .
هەمو هەوڵەکان
شکستیان هێنا هەتا ساڵی ١٩١٩ لەوکاتەدا
پشتیوانانی مافی ژنان فشاریان لە سەرۆکی ئەمەریکای ئەوکاتە تۆماس ووردو ویلسۆن کرد
تا داوای دانیشتنێکی تایبەتی کۆنگرێس بکات بۆ ئەو مەبەستە .
خەباتکردن بۆ یەکسانیی ژنان لێرەدا تەواو نەبوەو نابێت ، هەروەک چۆن
لە ٢٦ ی ئابی ساڵی ١٩٧٠ لە نیۆیۆرک و شارەکانی
تری ئەمەریکا نزیکەی ٥٠ هەزار ژن لەیادی
پەنجا ساڵەی هەموارەکەدا خۆ پیشاندانیان
کردو داوای یەکسانیی تەواویان بۆ ژنان کرد وەک ؛ مافی کار و دەرفەتی یەکسان و جیاوازی
نەکردنی پیشەیی لەسەر بنەمای ڕەگەز، دەوڵەت
ئاگاداری منداڵی ژنی ئیشکەری دەرەوە بێت ، ژنان بە پلە دوو سەیر نەکرێن و مافە شارستانیەکانیان هەبێت و داوای یەکسانیی
کۆمەڵایەتی و یاساییان بۆ ژنان کرد و وتیان دەبێت لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر جیاواز
نەکرێن .
لەساڵی ١٩٧١
ژنان بۆ یەکەم جار یادی ئەمڕۆژەیان کردەوە وەک خەبات و داواکاری و هەوڵی ژنان .
لەساڵی ١٩٧٣ داو
لەبەر گرنگی و ڕۆڵی هەموارو خەباتی بەردەوامی ژنان و کۆڵنەدانیان و دەرئەنجامی ئەم
خەبات و کۆڵنەدانە و کاریگەری بەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و یاسایی و سیاسیەوە کۆنگرێس بڕیاریدا ئەمڕۆژە وەک رۆژی یەکسانیی
ژنان دابنرێت .