117 کوردستان

باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

04:23 - 08/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 کەشناسی ڕایگەیاند: ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین دەبێت بە درێژای کاتەکان ئاسمان هەوری دەبێت.

 ئەمرۆ یەکسەممە، ٨ی ئاداری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی، کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین دەبێت بە درێژای کاتەکان ئاسمان هەور دەبێت، باران لە کاتی جیاجیا لە سەرجەمەم ناوچەکەمان دەبارێت، سەنتەری پارێزگاکان و قەزاو ناحیە وئیدارە سەربەخۆکان شێوازی باران بارینی بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت.

دەشڵێت: کاریگەری ئەم شەپۆڵە تا کاتەکانی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکەی شاخە بەرزەکان ئەو شاخانەی بەرزیان لە 2000 مەتر لە ئاستی رووی دەریا بەرزە بەفر بارینی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ لە شەو درەنگدا زیاتر نزم دەبێتەوە".

لەبارەی کەشی سبەی دووشەممە ، کەشناسی دەڵێت:ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە باران تەنها لەسەر بەشێک لەناوچەی شاخاوی جیا جیا هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە چەند پلەیەک.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر: 15 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن