29 جیهان

ئێران هەناردەی خۆراکی ڕاگرت

02:21 - 03/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 حکومەتی ئێران بڕیاریدا هەناردەی بەرهەمە خۆراکیەکانی وڵاتەکەی بۆ دەرەوە قەدەغە بکات.

 ئەمرۆ سێشەممە، ٣ی ئاداری، ٢٠٢٦، حکومەتی ئێران بڕیارێکی نوێی دەرکرد و هەناردەکردنی بەرهەمە خۆراکیەکانی وڵاتەکەی بۆ دەرەوە قەدەغە کرد بە ئامانجی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی وڵاتەکە لە کاتی جەنگدا.

ئەمە لە کاتێکدایە، هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ڕۆژی ٢٨ی شوبات دەستی پێکرد و ئەمەش هێندەی تر دۆخی دانیشتوانی ئێرانی قورس کرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن