53 عیراق

بەپەلە.. ئەمڕیکا عێراق پڕ چەک دەکات

03:39 - 08/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا گرێبەستێکی ٩٠ ملیۆن دۆلاری لەژێر پرۆگرامی فرۆشتنی سەربازیی دەرەکی بۆ پاڵپشتیکردنی ژێرخانی ئەمنیی عێراق پەسەندکردووە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ی شوباتی ٢٠٢٦، حسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە فڕۆشتنی چەک بە بەهای ٩٠ ملیار دۆلار لەلایەن ئەمریاکاوە بە عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت رایگەیاند، ئەمریکا گرێبەستێکی ٩٠ ملیۆن دۆلاری لەژێر پرۆگرامی فرۆشتنی سەربازیی دەرەکی بۆ پاڵپشتیکردنی ژێرخانی ئەمنیی عێراق پەسەندکردووە

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ڕێککەوتنە ئەگەرییە ئاماژەیە بۆ بەرژەوەندی عێراق بۆ بونیاتنانی توانا تەکنیکی و ئەمنییەکان، بۆ پشکنینی ئەو کەرەستانەی کە دەچنە ناو وڵاتەوە لە ڕێگەی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی خاوەن شارەزایی و تەکنەلۆژیای ئەمنیی.
هاوکات، ئەم ڕێککەوتنە بۆ پاراستنی وڵات و بەرزکردنەوەی تواناکانی لە بەڕێوەبردنی ئاسایشی ناوخۆ و پشکنینی کەرەستەی هاوردەکراو گرنگە.

جێگەی باسە، ئەو پەسەندکردنەی ئەمریکا لەگەڵ ئامانجەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هاوتەریبە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن