باڵێۆزخانەی ئەمریکا: لەماڵەکانتان نەیەنە دەرەوە
04:20 - 01/03/2026
زەمەن_هەواڵ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە بەهۆی بەردەوامی مەترسییەکانی سەر ئاسمانی عێراق بەهۆی مووشەک و درۆنەوە.
کەمێک پێش ئێستا، باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، مەترسییەکانی سەر ئاسمانی عێراق بەهۆی مووشەک و درۆنەوە بەردەوامن و کونسوڵخانەکە داوا لە هاووڵاتیانی دەکات لە ماڵەکانیان نەێنە دەرەوە و کارمەندەکانی خۆشی دەوامیان هەڵپەساردووە.
دەسڵێت: باڵیۆزخانەی بەغدا و کونسوڵگەریی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، هەرچەندە کراوە دەبن، بەڵام تەواوی جوڵەکانیان سنووردار کردووە و تەنیا ئەرکە زۆر هەستیارەکان جێبەجێ دەکەن.