مەرجەکانی ئێران، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
04:16 - 25/03/2026
زەمەن - هەواڵ
رۆژنامەی وۆڵ
ستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە ئاشكرایكردووە، نوێنەرانی ئێران ئیدارەی
دۆناڵد ترەمپیان ئاگادار كردووەتەوە، كە تاران مەرج بۆ گەڕانەوە بۆ دانوستانەكان
دادەنێت.
سەرچاوەكان باسیان
لەوەكردووە، ئێران داوای داخستنی سەرجەم بنكەكانی ئەمریكا دەكات لە ناوچەی كەنداو،
ئەمە جگە لەوەی قەرەبووی ئەو هێرشانەشی دەوێت كە لەكاتی شەڕدا ئێرانیان كردۆتە
ئامانج. مەرجەكان سەپاندنی رێكخستنی نوێ لەگەرووی هورمز لە خۆدەگرێت كە رێگە بە ئێران
بدات پارە بخاتە سەر ئەو كەشتیانەی پێیدا تێدەپەڕن.هەروەها ئێران داوای گەرەنتی دەكات
بۆ رێگریكردن لە دووبارەنەبوونەوەی شەڕەكە و راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر
حزبوڵا لە لوبنان . ئێران پێداگری لەسەر هەڵگرتنی تەواوەتی سزاكانی بەسەریدا دەكات
و لە هەمان كاتیشدا بە بێ هیچ دانوستانێك بۆ سنوورداركردنی بەرنامە موشەكییەكەی دەپارێزێت.
لە بەرامبەردا بەرپرسێكی
ئەمریكی ئەم داواكاریانەی بە ناواقیعی و گاڵتەجاڕانە وەسف كردو ئاماژەی بەوەكرد، كە
ئەم مەرجانە گەیشتن بە ڕێككەوتن قورستر دەكات كە پێش هەڵگیرسانی شەڕ هەبووە. بەوتەی
سەرچاوەیەكی ئاگاداریش ، لایەنی ئێرانی ئەو وڵاتانەی كە هەوڵی ناوبژیوان دەدەن
ئاگادارکردۆتەوە.