55 عیراق

ڕاوێژکاری دارایی عێراق: دەبێت پارە بۆ مووچە قەرز بکەین

04:11 - 14/03/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد: ڕاگرتنی هەناردەی نەوت کاریگەری لەسەر دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران دەبێت و ڕەنگە قەرزی بۆ بکەین.

 ئەمڕۆ شەممە، ١٤ی ئاداری ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: کاریگەرییەکانی پەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەستبەجێ هەستیان پێناکرێت، بەڵکو دوو مانگی دیکە دەردەکەون.

جەختیشی کردەوە، ئەگەر داخستنی گەرووەکە بەردەوام بێت، ئەوا حکومەت پەنا بۆ قەرزی ناوخۆ دەبات، لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتی کردەوە کە عێراق بۆ ماوەی پێنج مانگ لە ڕووی داراییەوە پارێزراوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری ئەو ڕاوێژکارە ی سوودانییەوە بڵاوی کردەوە،” پەکخستنی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە  کاریگەری لەسەر دۆخی دارایی و ئابووریی گشتیی وڵات دەبێت.

جەختیشی کردەوە ، کە کاریگەرییەکاتی ڕاگرتنی هەناردەنی نەوتی عیراق لە دوو مانگی داهاتودا بەدەردەکەون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە رڕاپۆرتێیکیدا ئاشکرای کردووە ئەگەر دۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەوشێوەیەی ئێستای بەردەوام بێت ئەوا بەغداد لە توانایدا نابێت لە مانگی داهاتووەوە مووچەی فەرمانبەرانی دابین بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن