بەپەلە.. بارزانی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی؛ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوابخەن
04:31 - 29/03/2026
زەمەن_هەواڵ
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٦، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا بۆ لایه‌نه‌كانی نێوچوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، رایگه‌یاند: "له‌به‌ر نیگه‌رانی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به گه‌لی عێراقمان و ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ی روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به داهاتو و سیستمی سیاسی له‌و شه‌ڕه وێرانكه‌ره‌ی كه له ناوچه‌كه‌مان روده‌دات، هه‌روه‌ها بۆ پێشخستنی زمانی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری هاوبه‌ش و پابه‌ندبون به پڕه‌نسیپه‌كانی ده‌ستور به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی عێراق و گه‌له‌كه‌ی له كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه و پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوخۆیی، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ دو لایه‌نه و به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان نێوانمان ده‌كه‌ینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م فۆناغه و كاركردن بۆ كۆتاییهێنان به خاڵه ناكۆكه‌كان".
مه‌سعود بارزانی له نامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، "پێمانوایه بانگه‌وازی ئێستا بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پاشان راسپاردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت، پێویستی به راوێژی زیاتر هه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی شایسته‌یی هه‌مو پێكهاته‌كان له پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا به‌پێی قه‌باره‌ی پارته سیاسیه‌كان".
ئاماژەی بەوەشداوە، "پارتی هەر لەسەرەتاوە جەختی لەسەر گرنگی تێگەیشتن و میکانیزمێکی کوردی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كردوه‌ته‌وه، بە مەبەستی گەیشتن بە نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە بۆ پێکهاتەی کوردی کردوەتەوە، كه له ناو فراكسیۆنه كوردیه‌كان یاخود رێكه‌وتنی حزبه كوردستانیه‌كان دیاریبكرێت".
دەشڵێت: پارتی هەر لەسەرەتاوە جەختی لەسەر گرنگی تێگەیشتن و میکانیزمێکی کوردی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كردوه‌ته‌وه.