32 عیراق

بەغدا ئەمڕۆ مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتیش دابەشكرد

03:32 - 26/02/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 دەستەی مافەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، خەرجکردنی مووچەی "چاودێری هاوکاری بۆ مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٦ ڕاگەیاند، کە زیاتر لە (٣٨٨) هەزار سوودمەند لە بەغدا و پارێزگاکان دەگرێتەوە.

 زیکرا عەبدولڕەحیم، سەرۆکی دەستەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە، ڕایگەیاند: دەستەکە هەموو ڕێکارە تەکنیکی، کارگێڕی و داراییەکانی تایبەت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی بۆ زیاتر لە (٣٨٨) هەزار سوودمەند لە بەغدا و پارێزگاکان تەواو کردووە. ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆی گشتی بڕە پارەی خەرجکراو گەیشتووەتە زیاتر لە (٦٦) ملیار و (٨٤٠) ملیۆن دینار.

عەبدولڕەحیم داوای لە سوودمەندان کرد سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی پارەی ئەلیکترۆنی بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن