بەپەلە.. وەزارەتی خوێندنی باڵا كرێی خوێندنی هێندەی تر داشكاند
01:22 - 29/03/2026
زەمەن_هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا، سەرەڕای داشکاندنی ٤٥٪ی پێشوو، بڕیارى داشکاندنێکی دیکەى کرێی خوێندنی بە ڕێژەی (٢٠٪) خستە بوارى جێبەجێکردنەوە.
دەقی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا؛
بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر بڕیارى داشکاندنێکی دیکەى کرێی خوێندن بە ڕێژەی (٢٠٪) کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان و خانەوادەی خوێندکاران و قوتابیان و ئەو دۆخەی کە ناوچەکە دوچاری هاتوە، دوای کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی خوایندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی (٢٦ / ٣ / ٢٠٢٦) کە تیایدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزارەت (د.ئارام محمد قادر) پێشنیاری داشکاندنی کرێی خوێندن خستەڕو، بەپێى ئەو دەسەڵاتەى پێمان دراوە بڕیاردرا بە؛
١- داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی (٢٠٪) سەرەڕای داشکاندنی پێشوو کە بریتییە لە ڕێژەی (٤٥٪) بەمەرجێک قوتابی/ خوێندکار تاکو (٣ / ٥ / ٢٠٢٦) تەواوی قیستەکانی بدات.
٢- ئەم بڕیارە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (پارالێل و ئێواران) و خوێندنى باڵا (دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) زانکۆ حکومییەکان دەگرێتەوە.
٣- جێبەجێ کردنى ئەم بڕیارە بەدەرە لەو داشکانانەى کە پێشوتر لەلایەن وەزارەتمانەوە ئەنجام دراون.