14 کوردستان

ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە

01:27 - 22/01/2026

زەمەن -هەواڵ
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیارییەکان، تەوەرەی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تەرخان دەکرێت بۆ تاوتوێکردنی دواین پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.

ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع، بەردەوام لە هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچە کوردییەکان و مەترسی کۆمەڵکوژی کوردانی ڕۆژئاوا لە ناوچە کوردییەکان هەیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن