174 کوردستان

راگەیەنراوێک لەپەرلەمانەوە.. تەنها ئەم ١٥ کەسەمان بۆ کاندیدبوون پەسەندکرد

04:03 - 14/01/2026

زەمەن - هەواڵ

 

 دەقی راگەیەنراو:
پاڵپشت بە حوکمەکانی ماددەی (٤) لە یاسای حوکمەکانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠١٢، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران ناوی ئەو پاڵێوراوانە ڕادەگەیەنێت کە مەرجە یاساییەکانیان بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق تێدایە، کە لە ماددەی (١)ی یاسای ناوبراودا هاتووە، بەم شێوەیەی خوارەوە:
١. شوان حوێز فەریق نامیق
٢. ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد
٣. حوسێن تەها حەسەن محەمەد سنجاری
٤. نەجمەدین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا
٥. ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
٦. سامان عەلی ئیسماعیل شالی
٧. سەباح ساڵح سەعید
٨. عەبدوڵڵا محەمەد عەلی زاهیر
٩. عەبدوللەتیف محەمەد جەمال ڕەشید شێخ محەمەد
١٠. ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین حەلیوی
١١. نزار محەمەد سەعید محەمەد کەنجی
١٢. سەردار عەبدوڵڵا مەحمود تایمز
١٣. فوئاد محەمەد حوسێن بەکی
١٤. موسەننا ئەمین نادر
١٥. نەوزاد هادی مەولوود

هەر کەسێک لەوانەی داواکاری خۆپاڵاوتنیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پێشکەش کردووە و ناوی لەناو پاڵێوراوە پەسەندکراوەکاندا (ئەوانەی مەرجە یاساییەکانیان تێدایە) دەرنەکەوتووە، مافی تانە لێدانی هەیە لەبەردەم دادگای باڵای فیدراڵی بە داواکارییەکی نووسراو و بەخشراو لە ڕەسمی یاسایی، لە ماوەیەکدا کە لە سێ ڕۆژ تێپەڕ نەکات لە بەرواری ئەم ڕاگەیاندنەوە.
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن