منداڵی تازە لە دایک بوو لە فۆڕمی خۆراک تۆمار دەکرێت
02:08 - 13/01/2026
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتیی
بازرگانی ڕایگەیاند: لە سەرەتای مانگی داهاتووشەوە دەستدەكرێت بە تۆماركردنی منداڵی
تازە لەدایك بوو لە فۆڕمی نوێی ئەلیكترۆنی كە بەرامبەر بڕێك پارە ئەو كارە ئەنجام
دەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی
کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، نەوزاد شێخ كامیل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی
بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، قۆناغی یەكەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی
خۆراك كۆتایی هاتووە و لە %93ی هاوولاتیان خۆیان لە قۆناغی یەكەم تۆماركردووە،
هاوكات قۆناغی دووەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی خۆراك ئامادەكراوە كە خۆی دەبینێتەوە لە تۆماركردنی
منداڵی تازە لەدایك بوو هاوسەرگیری و هەروەها گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە شارێكەوە
بۆ شارێكی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند
ڕۆژێكە سیستمەكە كاراكراوەتەوە و بڵۆكی ئەو كەسانە لابراوە كە ئەندامی خێزانێكن و
لە قۆناغی یەكەم تۆمارنەكراوە، هاوكات ئەو تیمەی سەرپەشتی پرۆسەی بە دیجیتاڵیكردنی
پسوولەی ئەلیكترۆنی خۆراك دەكات، دەبێت لە سەرجەم پارێزگاكان كۆمپیوتەرەكان فۆڕمات
بكاتەوە، لە هەموو عێراق خزتمەگوزارییە نوێیەكان كارا دەبن.
بەڕێوەبەری گشتیی
بازرگانی، ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرەتای مانگی داهاتوو قۆناغی دووەمی پرۆسەی تۆماركردنی
منداڵی نوێی و هاوسەرگیری و گواستنەوەی فۆڕم بە شێوەی ئەلكیترۆنی كارا دەبێت، ئەو
كارانەش بە وەرگرتنی بڕە پارەیەك دەبێت كە ئەویش هەر بە شێوەی ئەلكترۆنی پارەكان لەڕێگای
ڤیزا كارتەوە وەردەگیرێن و داهاتەكەش بۆ حكومەتی ناوەند دەگەڕێتەوە.