200 عیراق

لە ٨١ کاندید هه‌ر لە ڕێوە 60 یان رەتکراونەتەوه‌... بزانه‌ بۆ؟

03:55 - 14/01/2026

زەمەن - هەواڵ

پڕۆسەی وردبینی لە سیڤی و بەڵگەنامەی ئەوانەی فۆڕمی کاندیدبونیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پڕکردۆتەوە گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی.

بەپێی زانیاریەکان لە کۆی 81 پاڵێوراو، تەنیا 13 کەس لە کێبڕکێکەدا ماونەتەوە و زۆرینەی ئەوانی دیکە بەهۆی "نەبوونی ئەزموونی سیاسی" و "بوونی دۆسیەی یاسایی" دوورخراونەتەوە.

د. موسەننا ئەمین، یەکێک لە وانەی خۆی پاڵاوتووە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بە تەلەفزیۆنی رووداوی راگەیاند، لەلایەن فەرمانگەی یاسایی پەرلەمانی عێراقەوە ئاگادار کراوەتەوە، کە پێویستە بەڵگەنامەی دیکە بۆ پشتڕاستکردنەوەی رەگەزنامەی دایکی پێشکێش بکات، کە بیسەلمێنێت دایک و باوکی عێراقین.

د. موسەننا ئەمین بە سەرسوڕمانەوە ئاماژەی بەوە کرد، "باوکم لە ساڵی 2009وە کۆچی دواییکردووە و کارتی نیشتمانیشی نییە، داوای بەڵگەنامەی راستاندنی ئەویان نەکردووە، کەچی داوای بەڵگەنامەی دایکم دەکەن، کە ئەویش چەند مانگێک لەمەوبەر کۆچی دواییکردووە و کارتی نیشتمانیی هەیە."

بۆیە د. موسەننا ئەمین ئەمڕۆ چوارشەممە چووەتە بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی سلێمانی بۆ تەواوکردنی رێکارەکان و پێدانی نووسراوێکی راستاندن، تاوەکو بۆ لیژنەکەی ببات.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لە کێبڕکێکەدا ماونەتەوە، د. موسەننا ئەمین گوتی، "لە کۆی 81 بەربژێر، زیاتر لە 60یان دووخراونەتەوە، کە زۆربەیان بەهۆی نەبوونی ئەزموونی سیاسییەوە رەتکراونەتەوە."

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن