145 کوردستان

بەفر دەگاتەوە ناو شارەكان

11:57 - 11/01/2026

زەمەن - هەواڵ

 لە ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی نوێی باران بارین و بەفر بارین ڕوودەکاتە هەرێمی کوردستان .

كە شناسی ئاگادار پشتیوان پێنجوێنی بە زەمەن-ی وت: ئەم جارە چانسی بەفر بارین بەهێزترەو لە زۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناو قەزای پێنجوێن و دەوروبەری و شاخی ئەزمەڕ و گۆیژە بەفری زۆر دەبارێت.

 مەودای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بۆ دڕەنگانی شەو وە ڕۆژی پێنج شەممە لەناو شاری سلێمانی ئەگەری بەفر بارین هەیە .

رونیشیكردەوە ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە و هەینی بە گشتی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان سەرمای بەهێز دەبێت .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن