17 کوردستان

بەفر لە سەنتەری شارەكان دەبارێ و پلەی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزێت

11:34 - 13/01/2026

زەمەن - هەواڵ

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، کەش بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و دروست بوونی هەورە تریشقەو بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا.

 ئەوەشی خستەڕووکە بڕی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە زیاد دەبێت وهەندێک کات لێزمە باران دەبارێت و شەپۆلی بارانەکەش لە دوای نیوەڕۆوە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، کاریگەری شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت و لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد و نزم بوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە سبەینێ لە سەنتەری سلێمانی، دهۆک، ئیدارەکانی زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین و زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و گەرماش چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
دهۆک :4 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن