گۆڕان پهلاماردانی كوردانی حهلهب هەمان سیاسەتی حکومەتی بەعسی فاشیستە لەسوریا
07:10 - 10/01/2026
زهمهن – ههواڵ
بزوتنەوەی گۆڕان
هێرشی سوپای دەوڵەتی سوریا بۆ سەر کوردی رۆژئاوایی
کوردستان مەحکوم دەکات
بزوتنەوەی گۆڕان،
بەتوندی هێرش و پەلاماری سوپای سوریا و گروپە چەکداریەتوندرەوەکان بۆ سەر کوردانی
حەلەب سەرکۆنە و شەرمەزار دەکات.
هێرش و پەلاماری چەکداری بۆسەرناوچە کوردنشینەکانی حەلەب لە ژێرناوی سوپای دەوڵەت، هەمان سیاسەتی
حکومەتی بەعسی فاشیستە لەسوریا کە بەدرێژایی
دەیان ساڵی رابردوو دژ بەکورد پەیرەویکردوە و کوردیش ئازایانە دژی وەستاوەتەوە.
جیهان چاوی لەوەبوو
دوایی روخانی بەشار ئەسەد، مافی رەوایی پێکهاتەنەتەوەیی و ئاینیەکان لەسەر بنەمای
دەستور و نوێنەرایەتی پێکهاتەکان لەحکومەتی دیمەشق بێتەدی، بەڵام بەداخەوە ئەوە روینەداوە.
کورد وەک پێکهاتەیەکی
گرنگی سوریا لەپانزە ساڵی رابردودا رۆلێکی گرنگی هەبووە، لەپاراستنی خاک و سەروەری
سوریادا و بەشێکیش بوە لە پێکهاتەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر کە ویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمریکا سەرکردایەتی کردوە، کورد، لەمەیدانی شەڕدا بەخوێنی کوڕان و
کچانی خۆی پارێزگاری لەبنەماکانی ژیانی پێکەوەیی و دیموکراسی مافەئاینی و نەتەوەییەکان
کردوە.
ئێستا دوایی ساڵانێکی
زۆر لە بەرگریکردن و خەباتی سیاسی و مەدەنی کورد لەو وڵاتە،جارێکی تر لەبەردەم هەرەشەی
سرینەوەی ناسنامەکەی و ئاوارەبون و دەربەدەریە بۆیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەردەم
بەرپرسیاریەتێکی هەنوکەیدایە کە پێویستی بەپەلەی چارەسەرکردنی کێشەی نەتەوەیی و
ململانێ ئاینینەکانی لێدەخوازێ بەشێوەی دیالۆگی دیموکراسی و لەژێرچاودێری رێکخراوی
نەتەوە یەکگرتوەکان.
تێکۆشانی کوردانی
رۆژئاوای کوردستان، بەم باوەری نەبەردی و نەبەزینەوە بانگەوازە بۆ گەلەکەمان، بۆ یەکدەنگی
نەتەوەیی و هاوهەڵوێستیمان لەپرسە چارەنوسسازەکاندا،کە تەنها رێگەی سەرفرازی گەلانە.
بزوتنەوەی گۆڕان،
هەر لەسەرەتایی سەرهەڵدانی گەلانی سوریاوە یەک هەڵوێستی نەگۆڕی بۆ پشتیوانی خەباتی
نەتەوەیی کورد هەبوە و هەیە، لە ئێستاشدا و بۆ ئایندەش بە هەمان رێچکە و رێبازی سیاسی
لەو پشتیوانیە بەردەوام دەبێت.
سڵاو لەخۆڕگڕی
وبەرخودانی خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان.
درود بۆ گیانی شەهیدانی
بەرگری لەشکۆ و سەروەری نەتەوەیمان
جڤاتی نیشتیمانی
بزوتنەوەی گۆڕان
سلێمانی /گردی زەرگەتە
١٠/١/٢٠٢٦