126 کوردستان

وێنەی ئەو پارێزەرە كوردەی ڕفاندیان

03:44 - 03/01/2026

زەمەن:-

 

 شەوی ڕابردوو لە پارێزگای حەلەب، گرووپێکی چەکداری سەر بە وەزارەتی بەرگریی سوریا،هێرشیان کردە سەر ماڵی عەلائەدین خالید کالۆ پارێزەری کورد لە شارۆچکەی کوردنشینی تەل حاسیل لە ناوچەی سەفیرە لە باشوری حەلەب.

 ئەمڕۆ شەممە، ٣ی کانوونی دووەمی، ٢٠٢٦روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، گرووپێکی چەکداری سەر بە وەزارەتی بەرگریی سوریا هۆکاری رفاندنی پارێزەرەکەیان روون نەکردووەتەوە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار، بەمەش ترس و گومانی لای بنەماڵەکەی و هاووڵاتیان دروستکردووە.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە: بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە کە پێویستی بە چاودێری پزیشکی بەردەوام هەیە، هەروەها نەبوونی هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی یان شوێنی مانەوەی، مەترسيی لەسەر ژیانی دروستدەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، بنەماڵەی پارێزەرە ڕفێندراوەکە داوایان لە لایەنە ئەمنییەکان کردووە دەستبەجێ شوێنی پارێزەرەکە دیاریبکەن و بە زووترین کاتیش ئازادی بکەن، چونکە بە مانەوەی لە زیندان مەترسی گەورە لەسەر تەندروستی دروست دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن