89 کوردستان

هەواڵێكی خۆش بۆهەمووان

03:23 - 03/01/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو رایگەیاند: لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان، زیاتر لە نیو ملیار م٣ ئاو کۆگاکراوە، لە بەنداوی دهۆکیش ملیۆنێک م٣ ئاو کۆگاکراوە، گۆمەسپانیش داهاتی یەک ملیۆن م٣ یە.

 ئەمڕۆ شەممە، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو بڵاویکردەوە، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم زیادیکردووە، بەجۆرێک، بەنداوی دوکان ٤م زیادیکردووە، بەنداوی دەربەندیخان پێنج مەتر، بەنداوی دهۆک، ٤١ سام و بەنداوی گۆمەسپان، ١م ئاستی ئاوەکەی زیادیکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن