75 کوردستان

پارتی ئەمڕۆ گۆمەکە دەشڵەقێنێ

12:15 - 03/01/2026

زەمەن - هەواڵ

 بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی حزبەکە کۆدەبێتەوە.

 بە پێی میدیای پارتی لە کۆبوونەوەکەدا کە لە پیرمام بەڕێوەدەچێت، دەربارەی شەش تەوەر گفتوگۆ دەکرێت کە دیارترینیان پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراقە.

تا ئێستا یەکلانەبووەتەوە کە پارتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێت یان نا.

تەوەرێکی دیکەش تایبەت دەبێت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو و تێیدا پارتی بە زەحمەت و دوای گۆڕینی کاندیدەکەی پۆستەکەی بەدەستهێنایەوە.

تەوەرەکانی دیکەش بریتین لە؛ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لەگەڵ دۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن