سەرمای دیکە بەڕێوەیە و پلەکانی گەرما دەچنە ژێر سفر
03:26 - 03/01/2026
زەمەن_هەواڵ
دەستەى کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکى سەرماى توندى جەمسەرى وڵاتەکە دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکى سەرماى توندى جەمسەرى وڵاتەکە دەگرێتەوە و لە زۆربەى شارەکان پلەکانى گەرما بۆ پلەى سفر و خوار سفرى سیلیزى دادەبەزن.