نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی تۆمارکرد
02:26 - 27/12/2025
زەمەن:-
نرخی زێڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکانی كوردستان و عێراق زیاتر بەرزبووەوە، بەمەش نرخەكان بەرزبوونەوەی زیاتریان بەخۆیەوە بینیوە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق، نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی زێڕی عەیار ٢١ لە نێوان ٩١٥ تا ٩٢٥ هەزار دینارە.
لە ئاستی بۆرسەی جیهانیشدا، زێڕ بەرزترین نرخی لەم ساڵدا تۆمار كرد، كە یەك ئۆنسەی بە 4.533 دۆلار لەگەڵ داخستنی بازاڕ تۆمار كرا.
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕەنگەرەكانی هەولێر بەم جۆرەیە:
یەك ئۆنسەی زێڕ: 4533 دۆلار
دۆلار بە 142.500 حساب كراوە
مسقالێک زێڕ عەیار 22: 948 هەزار دینار
مسقالێک زێڕ عەیار 21: 905 هەزار دینار
مسقالێک زێڕ عەیار 18: 775 هەزار دینار.
.