بەپەلە.. دۆلار بەرزبوەوە
10:59 - 21/12/2025
زەمەن – هەواڵەكان
نرخی دۆلار و کۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی هەرێم و بەغدا
گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.
بەپێی ئەو نرخانەی ئەمڕۆ "زەمەن" لە بۆرسەی هەولێرو
بەغدادەوە دەستیكەوتووە، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 143 هەزار دینار مامەڵەی پێوە
دەکرێت بە کۆ، بە مامەڵەی تاکیش بە 143 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
به‌رزی نرخی دۆلار له كاتێكدایه په‌رله‌مان عێراق، له ماده‌ی یه‌كه‌می
یاسای بودجه‌دا په‌سه‌ندى كردووە كه 100 دۆلار به‌رامبه‌ر به 130 هه‌زار دیناره.
نرخی دراوه‌كان بە کۆ "جوملە" بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار
بە 143 هەزار دینارە.
100 یۆرۆ
بە 164 هەزار دینارە.
100 پاوەن
بە 186 هەزار دینارە.
100 لیره‌ی
توركی بە 3 هه‌زار و 300 دینارە.
100 هەزار
تمەن بە هەزارو 500 دینارە.
یەك ملیۆن لیرەی سوری بە 115 هەزار دینارە