ئیلۆن مەسک بووەوە بە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان
02:11 - 21/12/2025
زەمەن_جیهانی
سامانەکەی ئیلۆن مەسک ئاشکراکراو بەمەش بووەوە یەکەم کەس لەجیهاندا کە سامانەکەی ٦٠٠ ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.
بەپێی نوێترین داتاکانی گۆڤاری فۆربس، ئێوارەی ڕۆژی هەینی سامانی ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا بەرزبوونەوەیەکی مێژوویی بەخۆیەوە بینی و سامانەکەی گەیشتە ٧٤٩ ملیار دۆلار.
بەپێی زانیارییەکانی گۆڤارەکە، ئەم بازدانە گەورەیە لە سامانەکەیدا دوای ئەوە هات کە دادگای باڵای دیلیوەیر لە ئەمریکا پاکێجی پاداشتەکانی مەسکی بە بڕی 139 ملیار دۆلار پەسەند کرد.
هاوکات گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئیلۆن مەسک بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی، سەرەتای هەفتەی ڕابردوو بووە یەکەم کەس لە مێژوودا کە سامانەکەی بگاتە سەرووی 600 ملیار دۆلار،ئەمەش لەکاتێکدایە لە مانگی 11ی ئەمساڵیشدا بۆردی بەڕێوەبەرانی تێسلا پاکێجێکی نوێیان بۆ پەسەند کرد کە بڕەکەی 1 تریلیۆن دۆلارە و بەستراوەتەوە بە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی کۆمپانیاکە تاوەکو ساڵی 2035.