زیاتر لە 942 ملیار دینارە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
01:25 - 28/12/2025
زەمەن - هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی
کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە پارەدارکراون
بۆ موچەی مانگی تشرینی یەکەم-10
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، بڕی 942،845،000،000 ) نۆ سەدو
چل و دوو ملیارو هەشت سەدو چل و پێنج ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی
یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی
دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆش لیستی موچە ڕابگەیەندرێت
و بەپێی قسەکانی پێشوتری فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتیش لە ڕۆژانی پشووی سەریساڵدا
موچە دابەشدەکرێت.