167 کوردستان

ڕێککەوتنی هەناردەی نەوتی هەرێم درێژکرایەوە

04:25 - 23/12/2025

زەمەن_هەواڵ

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بۆ ساڵی نوێش رێککەوتنی نەوتی ل هەرێمی کوردستان کاری پێ بکرێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ''زەمەن''ی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا رێککەوتنی نەوتی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی داهاتووش درێژ بکرێتەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، بڕی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دەستکاری نەکراوە و وەک خۆی دەمێنێتەوە، واتا مانگانە ئەو بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت لە بەرامبەر خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. 
سەبارەت بە چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا هیچ بڕیارێکی لەبارەوە نەدراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن