چوار کەس بوون بە ژێر هەرەسی بەفرەوەو یەكێكیان گیانی لەدەستداو چارەنوسی ئەوانی تر نادیارە
02:02 - 27/12/2025
زەمەن - هەواڵ
لە یەکێک لە
گوندەکانی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەفر هەرەسی هێناوە و بەهۆیەوە کەسێک
گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی تریش چارەنوسیان نادیارە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
میدیاکان بڵاویانکردوەتەوە،
ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی هەرەسهێنانی بەفرەوە لە گوندی ئاڵۆتانی میراوای سەردەشت چوار کەس
بوون بە ژێر بەفرەوە و بە گویرەی زانیاریەیکانیان گیان لەدەستدانی یەکیان پشتراست
کراوەتەوە.
حەمید مەحبوبی بەڕێوەبەری
کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای ورمێ، بە ئاژانسی میهری ئێرانی راگەیاندوە، دوای
ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ تیمێکیان لە فریاکەوتنی مانگی سووری چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە
و تا ئێستا تەنها تەرمی یەکیان دۆزیوەتەوە و گەڕان بەدوای سێ کەسەکەی دیکەدا بەردەوامە.