راگەیەنراوێك لە كەشناسیەوە
12:09 - 27/12/2025
زەمەن - هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه
27ی كانوونی یه‌كه‌می 2025 ئاسمان به‌گشتی هه‌وری باراناوی ده‌بێت، نمه باران و
بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی كاته‌كاندا ده‌بارێت، له ناوچه سنووریه‌كان و ناوچه
شاخاویه به‌رزه‌كان به‌فر بارین به‌رده‌وامی هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه
نیمچه به‌رزه‌كان تێكه‌ڵه‌ی باران و ورده به‌فر (كڕێوه ) ببارێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت:
"پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی نزم ده‌بێته‌وه به (2 - 5 ) پله به‌راوورد به تۆماركراوه‌كانی
دوێنێ. خێرایی با 15 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با
باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-9 كیلۆمه‌تر و له‌كات و شوێنی دابارین
( 4 - 6 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو
كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 28- 12- 2025 ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێت،
بارانی مامناوه‌ند له هه‌موو ناوچه‌كاندا ده‌بارێت له هه‌ندێ كات و شوێن رێژه‌ی
دابارین زیاد ده‌كات به تایبه‌ت له ناوچه شاخاویه‌كان و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی
هه‌رێم، به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت له ناوچه سنووریه‌كان و ناوچه شاخاویه
به‌رزه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت له ناوچه نیمچه به‌رزه‌كان تێكه‌ڵی باران و ورده
به‌فر ( كڕێوه ) ببارێت، هه‌روه‌ها له كاتی باران باریندا خێرای با چالاك ده‌بێت
بۆ سه‌رووی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و
سلێمانی، له كاتی ئێواره‌دا باران بارین به نمه بارانی پچڕ پچڕ له هه‌ندێ شوێن
ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه
كه "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی
با مام ناوه‌ند ده‌بێت (15 – 25 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكداو له هه‌ندێ
ناوچه چالاك ده‌بێت بۆ سه‌رووی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با
باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان ( 7 – 9 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت. له‌كات و
شوێنی دابارین ( 4 - 6 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 10
پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 7 پله‌ی
سیلیزی
دهۆك : 9 پله‌ی
سیلیزی
زاخۆ :10 پله‌ی
سیلیزی
كه‌ركوك : 11
پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 8
پله‌ی سیلیزی
سۆران: 7 پله‌ی
سیلیزی
گه‌رمیان : 12
پله‌ی سیلیزی