ئاگاداربن هەورە مەترسیدارەکە بەڕێوەیە
08:33 - 27/12/2025
زەمەن_هەواڵ
شارەزایەک کەشناسی رایگەیاند: ئەمشەو هەورێکی زەبەلاحی کەڵەکەبووی باراناوی کە بە هەوری سوپەرسێل ناسراوە دەگاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە.
ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "ئێستا بارستە هەورێکی زەبەلاحی کەڵەکەبووی باراناوی کە بە هەوری سوپەرسێل ناسراوە، لەجووڵەکرندایە بەئاراستەی ناوچەکانی باشووری پارێزگای سلێمانی و درەنگانی ئەمشەو دەگاته ناوچەکە لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیە."
ئاماژەشی بەوە داوە: "هاوکات درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان لە سنووری پارێزگای هەولێر، کەرکوک، ئیدارەی سۆران و گەرمیان ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیە و لە هەندێ شوێن و ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە."