19 کوردستان

شەپۆلەکە ئەگەری لافاوی هەیەو بەفر لە سەنتەری شار دەبارێت

11:02 - 27/12/2025

زەمەن - هەواڵ

 

 کەشناسی شارەزا پشتیوان پێنجوێنی:
پێشبینی ڕەوشی کەشوهەوا - سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە 28/12/2025 هاتنی یەکەم شەپۆلی سەرمای بەهێزی ئەمساڵ بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ، مەودای نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 9ی سبەی شەوی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە - لە سەنتەری شاری سلێمانی هەندێک کات باران و بەفر بە تێکەڵی دەبارێت ، ئەگەرێکی بەهێزە بەفر بارینی تەواویش ببارێ بەهۆکاری زوو گەشتنی سەرما بەهێزەکە ، بڕیاریی کۆتایی لای خوای گەورەیە ، لە ناوچەی جیا جیاش ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە ، دەبێت حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئامادەکاری بکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ، اللە تعالی اعلم.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن