شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11:51 - 24/12/2025
زەمەن -هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفربارین
هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
فازڵ ئیبراهیم،
بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، وتی: شەوی رابردوو لە
زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران باری و ئاماژەی بەوە دا، پێشبینی دەکرێت
لە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفربارین چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان
بگرێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی
کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە، لەم ڕۆژانەدا پلەگانی
گەرما بە شێوەیەکێ بەرچاو دادەبەزن و بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما
دادەبەزێت بۆ ژێر پلەی سفر.