لەمەودوا هەرکەسێک بیەوێت کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی فەرمی هەبێت
04:37 - 25/12/2025
زەمەن_هەواڵ
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: پەیڕەوێک بە بازاڕی ئۆنلاین دروست دەکرێت و هەرکەسێک بیەوێت کاری ئۆنلاین بکات دەبێت مۆڵەتی فەرمی هەبێت بۆئەوەی کڕیار فێڵی لێ نەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان لەبارەی بازاڕی ئۆنلاینەوە ئاشکرایکرد: لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ ئەوەی پەیڕەوێک ئامادە بکرێت، بازاری ئۆنلاین کۆنترۆڵ بکرێت، ئامادەکردنی ئەو پەیڕەوە بۆ ئەوەیە تاوەکو لە بازاڕی ئۆنلاین کڕیار فێڵی لێ نەکرێت و زیانی پێ نەگات.