15 کوردستان

پۆلیسی کەرکوک دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

04:45 - 25/12/2025

زەمەن_هەواڵ

 

 پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند:  پلانی ئەمنی تۆکمەیان بۆ رێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو لە کاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا هەیە و هێزی زیاتریان بڵاوەپێکردووە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، عامر شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک، ئاشکرای کرد، هێزی تایبەتی پۆلیس لە شەقام و کەنیساکانی پارێزگای کەرکوک بڵاوکراونەتەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە کاتی ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا.
ئاماژەی بەوەشدا، لەبەر زیادبوونی قەرەباڵغی لە بازاڕ و مۆڵەکاندا لەم کاتانەی ساڵدا، پلانی تایبەتیش بۆ ئەو ناوچانە دانراوە و هێزەکانی پۆلیس تا دوای سەری ساڵ لە ئامادەباشیدا دەبن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن