رۆژانی بارینی بەفرەکە دیاریکرا
12:58 - 25/12/2025
زەمەن - هەواڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە نوێترین پێشبینییەکانی
بۆ ڕەوشی کەشوهەوا ڕایگەیاند: لە 27ی ئەم مانگەوە واتە شەممەی داهاتوو تا 30 مانگ
کە دەکاتە سێشممە، بارستەهەوایەکی سارد ڕوو لە ناوچەکە دەکات و نمەباران و بەفری لەگەڵ
دەبێت.
کەشناسیی ئاماژەی بەوەداوە، کاریگەریی
شەپۆلەکە لەسەر شارەکان، لە ڕۆژی دوشەممەدا زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەڕیژەیەکی
بەرچاو دادەبەزن، کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە جیا لە ناوچە شاخاویی و سنورییەکان، بەفر
لە ناوەندی سلێمانی و دهۆک دەبارێت.
لای خۆشییەوە کەشناس شاڵاو هیدایەت ڕایگەیاندوە
سەرەتای ساڵ بەفرێکی باش دەبارێت و لە هەندێک ناوچەی شاخاویی و سنوریی ڕاپەرین و هەولێر
و بادینان پێشبینی بارینی 1 مەتر بەفر دەکرێت و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستدەبێت و ڕێگەکان
دەگیرێن، لەگەڵیشیدا بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ 7 پلە ژێرسفری سیلیزیی دادەبەزن..