11 کوردستان

٤٠٠ هەزاری کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن لەم کاتەدا وەریدەگرن

03:51 - 02/12/2025

زەمەن:-

 

 بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: وەرگرتنی پاداشتى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دەکەوێتە ساڵى نوێوە، پاداشتى کارمەندان لەنێوان 150 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، پاداشتى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دەکەوێتە ساڵى نوێوە، پاداشتى کارمەندان لەنێوان 150 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت و شەش جۆرە، ئەوەش بەگوێرەى ئەرکەى کارمەندەکە بینیویەتى، ئەگەریش فەرمانبەری حکومی یان خوێندکار و دەرچووی زانکۆ بێت جیاوازى هەیە:

- پاداشتى ڕێکخەری ناوەندی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی 300 هەزار دینارە
- پاداشت ڕێکخەری ناوەندی دەنگدان بۆ خوێندکار، یان دەرچووی زانکۆ 400 هەزار دینارە.
- پاداشتى بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی 200 هەزار دینارە
- پاداشتى بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان بۆ دەرچووی زانکۆ یان خوێندکار 300 هەزار دینارە.
- پاداشتى کارمەندێکی ناوەند، یان بنکەی دەنگدان بۆ فەرمانبەری حکومی 150 هەزار دینارە
- پاداشتی کارمەندێکی ناوەند، یان بکەی دەنگدان بۆ خوێندکار یان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان بڕەکەى 250 هەزار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن