24 کوردستان

سەركردایەتیەكی پارتی: ڕەنگە دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن یەکێک لە بژاردەکان بێت

01:37 - 18/05/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، ڕایگەیاند: ئەگەر دەستپێشخەرییەکان هیچ ئەنجامێکییان نەبوو و لایەنەکان گەیشتنە بنبەست، ڕەنگە یەکێک لە بژاردەکان دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن بێت.

 ئەمڕۆ، چنار سه‌عد عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەستپێشخەرییەکەى ئەم دواییەی یەکگرتووى ئیسلامی بۆ تێپەڕاندنی دۆخی سیاسی بە "ئەرێنى" وەسف کرد و ئومێدی خواست ئەم هەنگاوە ببێتە هۆى کردنەوەى گرێکوێرەکان و زەمینە خۆش بکات بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێی هەرێمی کوردستان، جەختیشی کردەوە کە دەستخۆشی لە هەر لایەنێک دەکەن کە بە ئاڕاستەی چارەسەر هەنگاو بنێت.

سەبارەت بە چارەنووسی پرۆسەی سیاسی لە ئەگەری شکستهێنانی گفتوگۆکان، چنار سه‌عید، ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەگەر دەستپێشخەرییەکان هیچ ئەنجامێکیان نەبوو و لایەنەکان گەیشتنە بنبەست، ڕەنگە یەکێک لە بژاردەکان دووبارەکردنەوەى هەڵبژاردن بێت، ئەم لێدوانە نیشانەی ئەوەیە کە بژاردەی گەڕانەوە بۆ لای دەنگدەران وەک چارەسەرێکی کۆتایی لە لایەن پارتییەوە لەبەرچاو دەگیرێت.

لەبارەى هاوپەیمانیى نێوان یەکێتى، نەوەى نوێ و گۆڕان، هەروەها گۆڕانکارى لە ژمارەی کورسییەکانى پەرلەمان، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند: کە ئەگەر گفتوگۆکان بگەنە ئاستێک کە هەموو لایەنەکان لەبارەى تەواوی پرۆسەکەوە ڕێکبکەوین، ئەوا بابەتی ژمارەی کورسییەکان نابێتە کێشەی سەرەکی و بەربەست لەبەردەم ڕێککەوتنەکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن