بەپەلە.. نرخی کارەبای مۆلیدەی مانگی ١١ دیاریکرا
03:25 - 02/12/2025
زەمەن_سلێمانی
نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر (46) دینارە لەو قەزاو ناحیانەی كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی گەڕەک و سیتییەکانی بۆ مانگی ١١ دیاریکرد و ڕایگەیاند؛ بهگوێرەی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی تشرینی دووەم، نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یهك ئهمپێر (46) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
سەبارەت بە نرخی مۆلیدەی سیتییەکان ئاماژەی بەوەداوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی تشرینی دووەم بریتییە لە (290) دینار.
هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (277) دینارە.