ئاگادارییەک لە هاتووچۆوە بۆ شۆفێران
02:15 - 02/12/2025
زەمەن _ هەواڵ
هاتووچۆی هەڵەبجە شۆفێران دەکاتەوە و دەڵێت: هەر شۆفێرێک هەفتەی داهاتوو سەردانی پشکنینەکانی هەزە و بەڕاد دەکات بە مەبەستی بەناو کردنی ئۆتۆمبێل پێویستە عەقدی ئەلکترۆنی لەگەڵ خۆی بهێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: لە ئەگەری پێنەبوونی عەقدیئەلکترۆنیی لەکاتی پشکنینەکانی هەزە و بەڕاد کاروباری یاسایی بۆئەو شۆفێرە ئەنجام نادرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە لە رۆژی یەکشەممە، ٧ی کانونی یەکەم دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.