دەوڵەت باخچەلی: ئامادەی لەسێدارەدانم لەپێناو ئاشتیی
01:35 - 25/11/2025
زەمەن - هەواڵ
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی پارتی بزوتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) ڕایگه‌یاند، له داهاتودا پێشهاتی گرنگ له
توركیا ڕوده‌ده‌ن و وڵاته‌كه‌ی ناچاره خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان بگونجێنێت، ده‌شڵێت،
"گرنگترین وتاردەر لە پڕۆسەی 'تورکیا بێ تیرۆر' ئیمڕاڵییە، چونی كۆمسیۆن بۆ ئیمڕاڵی
و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان مێژوییە".
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی
وتارێكدا له‌به‌رده‌م فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی
نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، کۆبونەوەی لیژنەی پەرلەمانی توركیا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجه‌لان
لە ئیمڕاڵی، پێشهاتێکی مێژویی بوە، جەختی لەوە کردەوە کە "جددیترین وتاردەر لە
ئیمڕاڵییە، كۆبونه‌وه‌كان كاتێك ده‌ستیان پێكرد كه ئۆجه‌لان په‌یامی په‌یامی مێژویی
بڵاوكرده‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تورکیا لە ئاستێکی مێژوییدا
وەستاوە، "تورکیا ناتوانێت ڕێڕەوی سەدەی نوێ دابڕێژێت بە کشانەوە بۆ ناو خۆی
و خۆشاردنەوە لە توێکڵەکەیدا و لە کورسییەوە سەیری پێشهاتە جیهانی و ناوچەییەکان
بکات. هەمیشە مانەوە هەنگاوێک لە پێشەوە و خوێندنەوەی جیهان بە زمانی تورکی و پابەندبون
بە نزیکییەوە بە دینامیکی سیاسی کە سەنتەری لە ئەنقەرەدایە، شتێکی حەتمی و چارەنوسسازە
تەحەدای ڕاستەقینە ئەوە نییە کە بە شێوەیەکی پاسیڤ خۆمان لەگەڵ جیهانێکی گۆڕاودا
بگونجێنین، بەڵکو ئەوەیە کە بە بیرۆکە و هێزمان وەک هەڵگرانی تەلارسازییەکی جیهانی
نوێ جیاواز بین، ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕین".
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی باسی له عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان
كرد و وتی، "گرنگترین وتاردەر لە پڕۆسەی
'تورکیا بێ تیرۆر' ئیمڕاڵییە، بڕیاری زۆرینەی شایستەی کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی،
برایەتی و دیموکراسی بۆ چون بۆ ئیمڕاڵی، کە هەریەکەیان پەرلەمانتارێک لە مەهەپە و
ئاکەپە و ده‌م پارتی، بڕیارێکی مێژوییە".
باخچەلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "خەباتی
ئێمە خەباتێکی گەورەیە بۆ یەکڕیزی و یەکگرتویی، سەنتەری نەتەوەکەمانە، خەباتێکی گەورەیە
بۆ باوەشکردن و یەکگرتن، سەنتەری نیشتمانمانە، لەم چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ زیاتر لە
جاران ڕۆژی یەکگرتویی و یەکڕیزییە، بێگومان لە ژیانی ڕۆژانەماندا ڕەنگە جیاوازیمان
هەبێت له بۆچونەکان، وەک پەنجەی دەستێک، کاتێک باس لە خۆشگوزەرانی وڵاتەکەمان دەکرێت،
کاتێک باس لە تورکیا دەکرێت، دەبێت هەمو دوبەرەکییەکان بخەینە لایەک و یەکگرتویی
بکەین کورد و تورک یەک دەنگ دەبین، یەک هەناسە دەبین"..
لە بەشێکی قسەکانیدا باخچەلی وتی، هەرچەندە هەڕەشە
و گوڕەشەی زۆر دەکرێت لە پرسی چارەسەرییدا بەڵام ناهێڵن هەوڵەکانی ئاشتیی لەبارببرێن
و ئامادەی لەسێدارەدانە لەپێناو تورکیایەک کە ئاشتیی بەرقەراربێت تیایدا و دووربێت
لە شەڕ...