عەلی حسێن: دۆخەکە گۆڕاوە و لایەنی تر دەیانەوێت بەشداری حکومەت بکەن
07:39 - 24/11/2025
زەمەن-هەواڵ
به‌رپرسی مه‌كته‌بی
رێكخستنی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رایدەگەیەنێت، ئه‌و گۆڕانكارییه
سیاسییانه‌ی كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هاتونه‌ته ئارا،
واقعێكی سیاسی نوێیان دروستكردوه لایەنی تر هەیە کە ئێستا دەیانەوێت بەشداری
حکومەت بکەن.
عه‌لی حسێن، به‌رپرسی
مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له
لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی شه‌فه‌ق نیوز، ڕایگەیاند، ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی كه
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه هاتونه‌ته ئارا، واقعێكی سیاسی
نوێیان دروستكردوه كه ده‌كرێت ببێته مایه‌ی گه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم
به لێكتێگه‌یتشن.
وتوشیه‌تی، پارتی ئه‌وپه‌ڕی
هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له نزیكترین كاتدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،
پارتی نایاوێت بگه‌ینه قۆناغی دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان، به‌ڵام ئه‌و بژارده‌یه دێته گۆڕێ ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كان به‌بێ چاره‌سه‌ر
بمێننه‌وه و نه‌گه‌ینه رێككه‌وتن ئه‌وا هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا
نامێنێته‌وه جگه له دوباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن.
وتوشیه‌تی"پارتی
له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌رگای بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرده‌وه
بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌ڵام زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ئه‌و كات ئاماده‌ی
به‌شداریكردن نه‌بون، ئه‌مڕۆ دۆخه‌كه گۆڕاوه‌و ره‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن حه‌زبكه‌ن
به‌شداری بكه‌ن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه
كه ئه‌م گۆڕانكارییه په‌یوه‌ندی نییه به كڕینی كورسی به‌ڵكو په‌یوه‌ندیداره
به ئاماده‌یی هه‌ندێك لایه‌ن له‌ڕوی سیاسییه‌وه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی
داهاتو.