شنیار ئەنوەر: گاڵتە بە خەڵک مەکەن مووچەیان پێنادەن و هەڕەشەیان لێدەکەن
06:33 - 24/11/2025
زەمەن-هەواڵ
پەرلەمانتارێکی
یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، هەژمار نەماوە و تەنیا ناوەکەی ماوە و بۆتە پرۆسەیەکی رۆتینی
و بانکی و بانکە عێراقیەکانیش بەشدارە، ئەویش دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی یەکێتی.
دوای
ئەوەی یەکێتى فشاری لە مووچەخۆران دەستپێکردن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من و
بانکەکانی سلێمانیش جمەیان دێت و بەرناکەوێت شنیار ئەنوەرئەندامی پەرلەمانی
کوردستان رایگەیاند، گاڵتەکردن بە خەڵک ڕاگرن، هەژمار نەماوە و تەنیا ناوەکەی ماوە
و بۆتە پرۆسەیەکی رۆتینی و بانکی و بانکە عێراقیەکانیش بەشدارە، ئەویش دوای
جێبەجێکردنی مەرجەکانی یەکێتی، ئێستا ئەوەی هەیە تەنیا پرۆسەیەکی رۆتینی و
کاریگەری لەسەر هاتن و نەهاتنی موچە نیە لە بەغدادەوە.
وتیشی: گاڵتە
بە خەڵک مەکەن مووچەیان پێنادەن و هەڕەشەیان لێدەکەن بەوەی هەژماری من پڕنەکەنەوە
مووچەیان دەبڕن !کام مووچە دەبڕن ؟ ئەوەی کە پێیان نادەن ؟
ئاماژەى
بەوەشکردوە، ئەم گاڵتەکردنە بەژیانی خەڵک ڕابگرن، خەڵک سێ مانگە مووچەی
وەرنەگرتووە، هەڕەشەی چییان لێدەکەن؟
پەرلەمانتارەکەی
یەکێتی دەشڵێت: خەڵک لەسەر ئەم ئەم هەرێمه شەهید کراوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە،
ئەنفال و کیمیاباران کراوە شایانی خزمەتکردنە نەک گاڵتەپێکردن !