نێچيرڤان بارزانی: رێزهوه یادی هەموو ئەو ئافرهتانه دەکەینەوە کە بەهۆی توندوتیژییەوە گيانيان لەدەست دا
01:26 - 25/11/2025
زەمەن - هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەهێشتنی
تووندوتیژیی دژی ئافرەتان لە پەیامێکدا بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان دووپات دەکاتەوە
و دەڵێت: له ههوڵدان و كاركردن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی تووندوتیژی
و جیاکاریی دژی ئافرەتان، بهردهوام دهبين.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی:
لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا،
پابەنديى نەگۆڕمان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە
ئازادی و یەکسانی و شکۆی مرۆیی تيايدا سەروەر بێت، دووپات دهكهينهوه. له ههوڵدان
و كاركردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی و جیاکاری دژی ئافرەتان،
بهردهوام دهبين.
به ڕێزهوه یادی هەموو ئەو ئافرهتانه دەکەینەوە
کە بەهۆی توندوتیژییەوە گيانيان لەدەست دا و هاوسۆزیی قووڵمان بۆ خێزانەکانیان دەردەبڕین.
دڵنهوايى بۆ خێزانهكانيان تەنها بە بەدیهێنانی دادپەروەری و ڕێگهگرتن لە دووبارەبوونەوەی
ئەم تاوانانە و بنیاتنانی ژینگەیەکی ئارام دەبێت کە پارێزگاری لە هەموو ژنێك بکات
لە هەر پێگە و بارودۆخێکدا بێت.
پاراستنی مافەکانی ئافرەتان کۆڵەکەیەکی سەرەکیی
بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد، دادپەروەر، پێشکەوتوو و ئارامه بۆ هەمووان. بنبڕکردنی
توندوتیژی دژی ژنان پێویستی بە ئیرادەیەکی بەکۆمەڵ، یاسای تۆکمە و جێبەجێكردنيان و
هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی هەیە کە ڕێز لە ئافرەت بگرێت و پشتیوانی لە بەشداریکردنی
فراوانی لە ژیانی سیاسی و کارگێڕی و ئابووریدا بکات.
داهاتووی کوردستان، پەیوەستە بە تواناسازیی
ئافرەتان و بەهێزکردنی بەشداریکردنی کارایان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. بە هەموو
هێز و پێداگرییەوە پابەند دهبين بە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی، بیری توندڕەوی،
پاراستنی ماف و ئازادییەکان و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەک کە تیايدا هەموو ئافرەتێک پارێزراو،
ئازاد و بەتوانا بێت بۆ بەدیهێنانی خەون و ئامانجەکانی.
لهگهڵ ههموو دامهزراوه و لايهنه فهرمييهكان
له ههرێمى كوردستان و کۆمەڵگەی مەدەنی و كهسايهتييه ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان
بهردهوام دهبين بۆ بەهێزکردنی پاراستنی یاسایی، فراوانکردنی بەرنامەکانی
تواناسازیی ئابووری و پەرەپێدانی بەشداریکردنی ئافرەتان لە پێگەکانی بڕیاردان و مسۆگەرکردنی
بنیاتنانی ژینگەی کار و کۆمەڵگەیەک کە دوور بێت لە گێچەڵ و توندوتیژی و جیاکاری.
سڵاو له هەموو ئەو ئافرەتانەی خەبات بۆ مافەکانیان
دەکەن، هەروەها له چالاکوانان و کارمەندانی بواری بەرگریکردن لە ژنان و هەموو ئەوانەی
لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و چەسپاندنی بەهاکانی یەکسانیدا بهشدارن.
هەروەها ڕۆڵی گەنجان، دەزگاکانی ڕاگەیاندن، قوتابخانە و زانکۆکان، لە بڵاوکردنەوەی
کولتووری ناتوندوتیژی و ڕێزگرتن لە بەرامبەر، بەرز دەنرخێنین.
با ههموومان پێکەوە بەردەوام بین لە کارکردن لەپێناو
کۆمەڵگەیەکى بێ توندوتیژی، بێ ترس و بێ جیاکاریدا.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
25ى نۆڤهمبهرى 2025