9وتار

بۆ یادی ١٥٦ ساڵەی بە قەزابونی هەڵەبجەی چەندینجار بریندار

11/24/2025 12:45:00 PM
هێدی رەزا

هەڵەبجە بەتوانای راستەقینەی خۆی ئاوەدان بو بەهزری خەڵکەکەی بوە شار، بەدرێژایی مێژوو بەپێچەوانەی گشت ئاوەدانیەکانی دنیا لەجیاتی هاوکاری و پەرەپێدان دژایەتی کرا ویستیان کۆتایی پێ بێنن کەچی گەورەتر بو
دەسەڵاتدارانی پێشو لەجیاتی وەبەرهێنان و بنیادنانی ژێرخانی ئابوری کەچی ژەهربارانی ژینگەو خەڵکەکەی کردو بە چەکی کیمیایی خنکێنرا بەڵام هەر مایەوەو نەمرد

لەسەردەمی دەسەڵاتدارێتی کوردا لەجیاتی دڵدانەوەو ئاوەدانکردنەوە قەرەبوکردنەوەی کرایە گۆڕەپانی ململانێ یەکلایکردنەوەی ناکۆکی براکان و ئاراستەکان و شەڕی یەکترکوژی، بەجێما بەڵام لەرۆشتن بەردەوام بو
دواتریش ململانێی درۆینەو نادروستی حوکمڕانانی نوێ پەیمانی زۆر و کرداری کەم هیواکانی کزکرد بەڵام تاریک دانەهات و بریسکەی هیوای هەر درەوشایەوە 

هیوادارم نەهامەتیەکانی کۆتایی هاتبێ و هەناسەی ئاوەدانی و ئاسودەیی بداو ئاشوب و ململانێی لێ دوربخەنەوە و لێگەڕێن هەڵەبجە هەناسە بدا لێگەڕێن هەڵەبجە خۆی و خەڵکەکەی و دڵسۆزانی بیکەنە شار و شارستانیەتە دێرینەکەی ببوژێتەوە


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن