خێرایی لێخوڕین لەم شەقامە کرا بە ٨٠کم
12:16 - 25/11/2025
زەمەن _ هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، خێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە شەقامی هەولێر-کەرکووک زیادکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری شوفێرانی شاری هەولێر دەکاتەوە، خێرایی ڕێگا پێدراو لە ڕێگای هەولێر- کەرکوک، لەبەرزە پردی چوارڕیانی جیهان تا بەرزەپردی ١٢٠ مەتری، لە ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز کرایەوە بۆ ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا .
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: بڕیارەکە ئەمڕۆ لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە دەچێتە بواری جی بەجێکردنەوە.