نوری مالیكی دەیەوێت وەك 2006 ببێتەوە بە سەرۆكی حكومەت
02:32 - 22/11/2025
زەمەن - هەواڵ
حیزبی ده‌عوه بڕیاری دا به كاندیدكردنی نوری مالیكی، ئه‌مینداری گشتیی حیزبه‌كه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
لە پێشهاتێكی چاوەڕوانكراودا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی 11، حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی كاندیدكردنی نوری مالیكی ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاند.
حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نوری مالیكی، ئه‌مینداری گشتیی حزبه‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه مالیكی خاوه‌نی ئه‌و ئه‌زموون و توانایه‌یه كه له قۆناغێكی گرنگدا سه‌ركردایه‌تی وڵات بكات كه داوای حوكمڕانییه‌كی دروست و هاوسه‌نگی سیاسی ده‌كات.
نوری مالیكی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی دیاری عێراقه. له نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014 دوو خولی یه‌ك له دوای یه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه و به درێژایی ژیانی سیاسی خۆی به توانای پێكهێنانی حكومه‌تی سه‌قامگیر له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌كاندا ناسراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به به‌شێك له سیاسه‌ته ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی. ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته سیمبولی ئه‌زموونی سیاسی له‌ناو حزبه‌كه‌ی و هاوپه‌یمانییه پشتیوانه‌كانی.
حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی یه‌كێكه له پارته سیاسییه دیاره‌كانی عێراق و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه مێژوویه‌كی دوور و درێژی له كایه‌ی سیاسی هه‌یه. له دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراقه‌وه له ساڵی 2003 به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌ته‌كانی عێراقدا كردووه و تا ئه‌مڕۆش ڕۆڵی پێشه‌نگی خۆی له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا پاراستووه.