11 کوردستان

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز

09:20 - 17/11/2025

زەمەن پرێس:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان پەلەبکرێت لە پەسەندکردنی یاسای نەوت و غازی لەم خولەی پەڕلەمانی عێراقدا.
ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی، پێویستە یاساکە بەجۆرێکبێت کە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یەکلابکاتەوە وبەپێی دەستوور دەسەڵات و تایبەتمەندیەکان هەرێم لە بەرچاوبگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاری لە پێشینەی ئەوان ئەوەیە کە نەوت غاز لە خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمدابێت و ژێرخانی ئابووری هەرێم بەهێز بکات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن