بارزگانە مەترسیدارەکە لە راپەڕین دەستگیر کرا
07:56 - 17/11/2025
زەمەن پرێس:
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی ڕاپەڕین بازرگانە مەترسی دارەکەی ماددەی هۆشبەری دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی ڕاپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ لەناو شاری ڕانیە هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین بە
بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر
دەستگیر بکەن، کە بەپێی زانیاریەکان ماوەیەکی زۆرە چاودێری و بەدواداچوونی ووردی
بۆ کراوە..
ئاماژەی بەوەشکردوە، چەندین
کەس کاریان بۆ بازرگانەکە کردووە و بە بڕی دیاری کراو لەناو گەنجانی ڕانیە و
چوارقوڕنە و حاجیاوا ماددەی هۆشبەریان بڵاو کردۆتەوە.