سەرۆکە هەڵاتووەکە لە سێدارەدەدرێت
01:36 - 17/11/2025
زەمەن:-
دادگای بەنگلادیش سزای لەسێدارەدانی بۆ شێخە حەسینە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی هەڵاتووی وڵاتەکە دەرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەکاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی ساڵی ٢٠٢٤، دادگای بەنگلادیش سزای لەسێدارەدانی بۆ شێخە حەسینە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتەکە دەرکرد، کە بەهۆیەوە ناچاربوو وڵات جێبهێڵێت و واز لە دەسەڵات بهێنێت.