ئاسۆ مامەند: پارتی لە کەرکووک دەنگی کوردی سووتاند
08:01 - 17/11/2025
زەمەن پرێس:
ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری
كەركووک – سەڵاحەدینی یەکێتی دەڵێت: کورد لە کەرکووک ٤١٪ـی دەنگەکانى بەدەستهێناوە
و عەرەب لە کەرکووک ٣٨٪ و تورکمانیش ١٦٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە، دەشڵێت: پارتی
کورسییەکی کوردی لە کەرکووک سووتاند.
ئەمڕۆ ئاسۆ مامەند،
سەرپەرشتیاری كەركووک-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، کورد لە کەرکووک ژمارەیەک دەنگى سووتاوە، بەڵام کورد لە
کەرکووک ٤١٪ـى دەنگەکانى بەدەستهێناوە.
ئاسۆ مامەند، وتیشی:
پێکهاتەى عەرەب ٣٨٪ و پێکهاتەى تورکمانیش ١٦٪ـى دەنگى پارێزگاى کەرکووکیان
بەدەستهێناوە.
بەرپرسەکەی یەکێتی
باسی لەوە کرد، بەراورد بە هەڵبژاردنى ڕابردوو، یەکێتی لە کەرکووک ١٣٪ دەنگەکانى
زیادیکردووە، بەڵام ژمارەیەکى زۆر دەنگى کورد سووتاون، ئەوەش پەیوەندیی بە بەشێک
لەو لیستانەوە بووە، دەشڵێت، ڕوون بوو ڕێژەى پێویستى کورسى بەدەستناهێنن.
ناوبراو روونیکردەوە، دەنگدانى پارتى بە بەربژێرى کۆتاى
کریستیانى کەرکووک، بەشێکى دیکەى دەنگى کوردى لە شارەکە سووتاند، ئەمە جگە لە
ڕێگریی لە بەشێک لە دەنگدەر لەلایەن بازگەى شێراوەوە بۆ ئەوەى بێنە کەرکووک بۆ
دەنگدان.