49 جیهان

لە رووداوێکی هاتووچۆدا ٤٥ عومرەكار لە سعودیە گیانیان لەدەستدا

09:18 - 17/11/2025

زەمەن پرێس:
پاسێکی گواستنەوەی عومرەکاران لەگەڵ بارهەڵگرێکی سوتەمەنیدا لە نزیک شاری مەدینە تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون. هاوکات، پۆلیسی هیندستان گیانلەدەستدانی ٤٥ هاوڵاتیی وڵاتەکەی لە رووداوەکەدا پشتڕاستکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی هیندستان رایگەیاند، پاسەکە عومرەکاری هیندی هەڵگرتبوو کە لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا ٤٥ سەرنشینی گیانیان لەدەستداوە.
ڤی سی ساگانار، کۆمسیاری گشتیی پۆلیسی حەیدەر ئاباد کە زۆربەی قوربانییەکان خەڵکی ئەو شارەن وتی، "رووداوی دڵتەزێنەکەی عومرەکارە هیندییەکان لە سعودیە زۆر ئازاربەخشە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ٤٦ کەس لەناو پاسەکەدا بوون و بەداخەوە تەنها یەک کەس رزگاری بووە."

هاوکات ناریندرا مۆدی، سەرۆک وەزیرانی هیندستان، لە پۆستێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی قوربانیان کرد و دووپاتیکردەوە کە باڵیۆزخانەی هیندستان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە لە هەماهەنگیی بەردەوامدایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن